ئیسلام وه‌ک بیناکردن له نێو ئه‌زمووندا
سڵاو به‌رێزم کاک مه‌لازاده،
سووپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت. له‌راستیدا که ده‌ڵێم (گروپ و ده‌زگا) مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که بڵێم نووسه‌ر ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی (کۆمینیوتێ) موسوڵمانانی فه‌ره‌نسا ده‌بینێت، ئه‌و(کۆمینیوتێ) یه‌ش له کۆمه‌ڵێک ده‌زگا و گروپ پێکهاتووه. له‌رووی مێتۆدۆلۆژیهوه، نووسه‌ر دێت و ئیسلام گرێده‌دات به (بوونیاده) جێگیره‌کانی ئه‌و ده‌زگا و گرووپانه‌وه و دواتریش ده‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی که بڵێت (ئیسلامی ئه‌و دهزاگاو گروپانه بریتیه له....). وه ئه‌و جیاوازیه‌کی ته‌واو ده‌خاته نێوان ئیسلامی ئه‌و ده‌زگا و گروپانه و فۆندامۆنتالیستهکان.
ڕه‌خنه‌ی من: ئه‌سته‌مه سۆسیۆلۆگ بتوانێت بڵێت ئیسلامی ئه‌و ده‌زگا و گروپانه بریتیه له...، چوونکه سه‌ره‌تا ئه‌و گرووپ و ده‌زگایانه ئیسلامێکیان نیه!!! ئه‌وه یه‌ک، دووه‌میش ئه‌و ده‌زگا و گروپانه له سه‌دان (تاک) پێک هاتوون نه‌ک له سه‌دان (شت) و (بوونیاد)، وه من پێم وایه (تاک) له نێو (جووڵه) یه‌کی به‌رده‌وام دایه و له نێو ئه‌زموونه‌کانی (ئێستا و ئێرهیدا) ئیسلامی فه‌ردی خۆی (بینا) ده‌کات. ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی که ئه‌و ئیسلامه‌یان لێدهروست ده‌بێت، به ئێسقانی ژیانی فه‌ردی ئه‌زموونه‌کانی هه‌ر تاکێکدا چوونه‌ته خواره‌وه و ناکرێت له لای (فه‌ردێک)یتر بیاندۆزینه‌وه. وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که ئه‌زموونی (فه‌رد) سیفه‌تی (تاقانه‌ی) ی‌و (یه‌کتایی) و (بێوێنه) و (دووباره‌نه‌بووه‌وه) و (دابه‌شنه‌بوو) ی هه‌یه، ئێمه ناتوانین بڵێین ئیسلامی دووکه‌س له‌یه‌ک ده‌چن.
بۆچوونه‌که ته‌واو ساده ده‌که‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان تێبگه‌ین: ئیسلام به‌رهه‌می ئه‌زموونه، ئه‌زموونیش هه‌میشه وه‌حدانیه‌تی خۆی ده‌پارێزێت و خۆی دابه‌شناکات، که واته قسهکرندن له ئیسلامیێکی دابه‌شبوو له نێوان دووکه‌سدا ته‌واو ناواقیعیه و ره‌نگه هۆکاری ئیدۆلۆژی له پشته‌وه‌بێت. ئومێد ده‌که‌م توانیبێتم وه‌ڵامی پرسیاره که‌ی به‌رێزتم دابێته‌وه. وه پێم خۆش‌بوو بڵێم ئه‌وه منم وابیرده‌که‌مه‌وه و ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ش که‌س پابه‌ند ناکات. ئه‌مه مه‌یدانێکه بۆ گفتوگۆ به‌ڵام به مه‌نهه‌ج.