به دوا داچوونێك
كاك باخه‌وان سوپاسی هیممه‌ت و ڕاپه‌ڕینت ده‌كه‌م. هیوادارم هه‌موومان قه‌رزدار بكه‌یت و بهدواشتا ڕابكه‌ین پێت نه‌گه‌ین.
پێم وابێ ئه‌و كورته نوسین و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێب و لێكۆڵینه‌وانه یان به كورتی له‌سه‌ر نوسینیان بایه‌خێكی باش به هه‌موومان ده‌گه‌یه‌نێ و له ههمووحاڵهتهكان جێگای سوپاسی منه و ئومێده‌وارم كۆڵ نه‌ده‌ی.
سه‌باره‌ت به ئۆلیڤه‌ر ڕوا، ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی وای بۆ ده‌چم كه دژبهریهك هه‌بێ یا له فیكری ئه‌ودا یا تۆ وای پیشان ده‌ده‌ی. له لایه‌ك تۆ ده‌ڵێی: من پێموایه یه‌کێک له گرفته هه‌ره زه‌قه‌کانی نووسه‌ر برتیه له قسهنهکرن له ئیسلام به سیغه‌ی (جه‌مع – پلوریال) وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیسلام له‌ده‌ره‌وه‌ی پراکتیک دروستبووبێت!!
له لایه‌كی تره‌وه ده‌ڵێی: ئه‌و ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی گروپ و ده‌زگا ده‌بینێت، نه‌ک له سه‌ر ئاستی فه‌ردێک که خوداوه‌ندی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیه‌تی!
من لێره تێناگه‌م، ئه‌و ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی پلورال نابینێ. له لایه‌كی تر ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی گروپ و ده‌زگا ده‌بینێ. خۆ ئه‌وه په‌یوه‌ندی به میكرۆ و ماكرۆشهوه هه‌یه.
ده‌كرێ من حاڵی نه‌بووبم، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ندێكی تر ڕوونی كه‌یته‌وه یا زیاتر پرسه‌كه له‌بار یه‌ك ده‌ربێنی له‌وانه‌یه باشتر بێ.