بۆ كه‌س به كوردی قسه‌ی نه‌كرد
پێم چاك بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كاك باخه‌وان بێ ده‌نگ نه‌بم و به دواداچوونێكی له‌سه‌ردا بكه‌م. ئه‌گه‌ر چی هه‌ر دوای دابه‌زاندنی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕوانین، شتێكم له‌سه‌ر نوسی و به شێوه‌یه‌كی فراوانتر باسم له‌و پرسه كردووه.
كاك باخه‌وان قسه‌كانت ڕاستن، به‌ڵام كه‌سانێك ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كه له مانا‌و پره‌نسیپه‌كانی جیاوازی بگه‌ن. جیاوازی كراسی عوسمان نه‌بێ بۆ چه‌ند ده‌سكه‌وتێكی سیاسی و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی تاكڕه‌و و نامرۆڤانه. تاكڕه‌و به مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هێز و توانایانه‌ی كه گه‌ل هه‌یه‌تی یان ماوه نه‌ده‌ن به گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و جۆره هێزو توانایانه. ئه‌وه‌تا ئه‌و دوو پارته سه‌ره‌كیه كار بۆ ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته تاكڕه‌ویه ده‌كه‌ن. بنه‌ماكانی خێزان و حیزب دهپیرۆزێنن و له‌و پێناوه‌شدا چاره‌نوسی میله‌ته‌كه‌یان ده‌خه‌نه مه‌ترسی ئاشكرا. كه ده‌شلێم نامرۆڤانه، ئه‌وه‌یه كه هیچ نرخ و ڕێزێك بۆ ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤ دانانێن و بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر پێوه‌ری لاسه‌نگ و ناته‌واو دامه‌زراون. یه‌كێك له‌و پێوه‌رانه‌ی كه كه‌تۆته ژێر گوشاری حیزبایه‌تی و وه‌لائی سیاسی، پرسی هاوڵاتی بوونه. ئه‌و كه‌سه هاوڵاتی ته‌واوه كه هه‌ویه‌ی یه‌كێك له‌و حیزبانه‌ی له گیرفاندایه. له باژێری كه‌ركوك ئه‌و عه‌ره‌بانه له پێش ترن كه هه‌ویه‌ی یه‌كێك له‌و حیزبانه‌یان له گیرفانایه تا ئه‌و كوردانه‌ی بێ لایه‌نن.
بۆیه ده‌ڵێم به‌داخه‌وه عه‌قلیه‌تی كوردی عه‌قلیه‌تێكی به هه‌ڵڵاو هوریا و زیاتر فهوزهویه له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ڕاسته‌قینه‌كانی خۆی بزانێ. كون و كه‌له‌به‌ری گه‌وره له دیواری كۆمه‌ڵگای كوردیدا هه‌ن و كه‌سێكیش به‌و ئاڕاسته‌یه كار ناكات. سه‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵگا هه‌ر سه‌ركه‌وتن نیه له دانوستاندن له‌گه‌ڵ نه‌یاراندا. تۆ ناو ماڵت ئاڵۆز و ناله‌بار بێ به‌ره‌ی ده‌ره‌كیش بێ گومان هه‌ڕه‌س دێنێ. بۆیه ده‌ڵێم چ له وتارێكی فوئاد مه‌عسوم بكه‌م كه به كوردی یا به زمانێكی تر ده‌یدا، له‌و ساتانه‌ش شیرازه‌ی كۆمه‌ڵ له خوران و له ناڵین دایه. دوو به‌ره‌كی، فه‌سادی ئیداری و سیاسی، بوونی كۆمه‌ڵێك سه‌نته‌ری هێز، عه‌قلیه‌تی تاكڕه‌و، یه‌كتر قبووڵنه‌كردن، نه‌بوونی ستراتیژیه‌تێك بۆ خه‌ون و حه‌زه هه‌میشه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد. ئه‌مه‌و كۆمه‌ڵێك داخوازی به په‌له‌ی تر كه به‌داخه‌وه بوونیان نیه و كه‌سیش بیری لێناكاته‌وه.
پرسیاره‌كانت مه‌شروعیه‌تیان لێ ده‌چۆڕێته‌وه به‌ڵام مردوو هه‌رگیز گوێیان له خه‌ڵكی زیندوو نابێ.