قه‌یرانی ئهلف و بێی كوردی
هه‌موومان ده‌زانین نوسین له خۆیدا ئامانج نیه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ ته‌عبیر له خۆ‌و له هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ش بكرێت كه مرۆڤ بۆ هه‌مواركردن و ڕێكخستنی ژیان به پێویستی ده‌زانێت. شێوه نوسینیش به هه‌مان شێوه ئامرازێكه بۆ ڕه‌سمكردنی ئه‌و تهعبیركردنهی كه مرۆڤ پێویستیه‌تی. ئه‌گه‌ر له‌و ڕوانگه‌وه بیر له پرسێكی ئاوا ئاڵۆز بكه‌ینه‌وه ئه‌و ساته ململانێ له نێوان هه‌ردو به‌ره‌ی شێوه نوسینی لاتینی و عه‌ره‌بی دوڕیانێكی تر وه‌رده‌گرێ، ئه‌و ساته ناچار ده‌بن به شێوه‌یه‌كی بابه‌تی قسه له‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن. پێم وایه وه‌كو كاك ئیحسان ده‌ڵێ به ئایدیۆلۆژی كردنی ئه‌و پرسه زیاتر زه‌ڕ به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وه پرسێكی چاره‌نووسسازه بۆ خه‌ڵكی كورد، وا پێ ده‌چێ كه‌م نه‌ته‌وه هه‌ن پرسێكی ئاوا گرێكوێر و ئاڵۆزیان هه‌بێ بۆ ته‌عبیر له خۆ كردن، تا ئێستا كێشه‌ی گه‌وره‌تر هه‌ن مانه‌وه‌یان به هه‌ڵواسراوی مانه‌وه‌ی كۆسپن له‌به‌ر ده‌م چاره‌سه‌ركردنی پرسی یه‌كێتی زمان و شێوه‌ی نوسینیش. یه‌كێك له‌و كێشه گه‌ورانه‌ش له خودی مرۆڤی كورد دایه، من وای ده‌بینم تا ئه‌مڕۆش ده‌زگا سیاسی و ڕۆشنبیریه كوردیه‌كان و ته‌نانه‌ت تاكی كوردیش له حاڵه‌تێكی شێزۆفرینیادا ده‌ژیێ، چونكه هێشتا به‌ته‌واوه‌تی بڕیاری نه‌داوه چی ده‌وێت، دید و تێڕوانینه‌كان بۆ داهاتو و شێوه ژیانی گونجاو بۆ په‌وه‌ندی نێوان ئه‌وان و گه‌لانی سه‌رده‌ست هێشتا له په‌تپه‌تێن و بگره‌و بكێشدا تێپه‌ڕ نه‌بووه. پرسه‌كانی تریش به هه‌مان شێوه به هه‌ڵواسراوی ده‌مێننه‌وه. له‌وانه‌شه ئه‌و ههڵواسینانه په‌یوه‌ندی به خودی پێكهاته‌ی مرۆڤی كورده‌وه هه‌بێ، ئه‌و باسه‌ش زۆر هه‌ڵده‌گرێ و تا ئێستا كه‌سێك به جیددی خۆی لێ نه‌داوه، ئه‌وه‌ش كه شتێكی له‌و باره‌وه نوسیوه به هه‌مان شێوه‌ی پرسی زمان و نوسین له بازنه‌كانی ئایدیۆلۆژیا ده‌ربازیان نه‌بووه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا براده‌رێك به ناوی به‌دران ئه‌حمه‌د له ڕۆژنامه‌ی میدیا داكۆكی له‌سه‌ر پیتی لاتینی كردبوو، دوای ئه‌ویش له دوا ژماره‌ی هه‌مان ڕۆژنامه كاك سوداد ڕه‌حمان به هه‌مان گوڕ‌و تین به‌رپه‌رچی ئه‌و داخوازیانه‌ی داوه‌ته‌وه كه به‌دران داوای كردوون، هه‌ردوكیشیان له دهروازهیهیهكی زانست و شاره‌زا به‌و پرسه هه‌نگاویان نه‌هاوێشتووه بێجگه له بارگراوندێكی ئایدیۆلۆژی یا سیاسی یا كولتوری. گومان له‌وه دانیه پێویستمان به یه‌ك شێوه نوسین هه‌یه. پێشتریش هه‌ر له ڕۆژنامه‌ی میدیا بابه‌تێكم له‌و باره‌وه بڵاوكردۆته‌وه، پێم وابێ گرنگی یه‌ك شێوه نوسین چی له یه‌كێتی زمان كه‌متر نیه، كه ئاسانتریشه له پرسی زمان. بۆیه كاركردن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه له خۆبوردن و ماندوبوون و پشتیوانی ماددی و سیاسی پێویسته، بێجگه له‌وه‌ی كه ئه‌ركی سه‌ر شانی ده‌زگا ڕۆشنبیری و زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانه.