كۆمه‌ڵگای فرهكولتور له نێوان خهونو خه‌یاڵدا
پێم وایه كاك ئیحسان بابه‌تێكی هه‌نوكه‌یی گرنگی وروژاندووه، بابه‌تێك كه كاریگه‌ری‌و ئاكامه نادیاره‌كانی خه‌وی سه‌دان ڕۆشنبیرو خه‌ڵكی ههمهجۆر له تاراوگه‌دا ده‌زڕێنێ.
به‌ڵام له پرسێكی ئاوا ئاڵۆزدا به ڕای من پێویسته به ویژدانه‌وه بئاخڤین. ئاخافتنمان له دووڕیانی به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌وه‌ندی كۆچبه‌ر نه‌بێ له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا، یان به پێچه‌وانه‌وه. هه‌روه‌ها ناشبێ میسالیانه بیر بكه‌ینه‌وه‌و له قه‌باره‌ی خۆمان زیاتر قسه له داواكاری گه‌وره‌تر بكه‌ین.
لێره‌دا ده‌توانین بێ سێوودوو سنوورێك بۆ دابه‌شبوونی ئینته‌گرێیشن دابنێین له نێوان دیرۆكی به‌ر له 11ی سێپتێمبهرو دوای ئه‌و دیرۆكهش. به واتایه‌كی تر، ده‌توانین بڵێین كاریگه‌ریه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر كۆتایی به كۆمه‌ڵێك ئاسانكاری‌و چاوپۆشین له كۆمه‌ڵێك پرس هێنا كه به‌ر له‌و دیرۆكه هێنده جێگای گرنگی پێدان نه‌بوو.
لێره‌دا پێم چاكه په‌نجه بۆ چه‌ند پێناسه‌یه‌ك بۆ ئینته‌گرێیشن بكێشم، ئینجا بچمه ناو بنج‌و بناوانی مه‌به‌سته‌كه. خۆ قسه‌ی ئێمه له‌سه‌ر یاسایهكانیش نیه، عه‌یب له یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌دا نیه. یاسا هه‌موو ماف‌و ئه‌ركێكیان وه‌خۆ گرتووه. قسه كردن له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن، هه‌ڵوێستی پارته سیاسیه‌كان، فۆبیای ئیسلامی‌و چ بكرێ باشه؟
پێننینكس (PENNINX) مامۆستای بابه‌تی ئێتنیهكان له زانگۆی ئه‌مسته‌ردام ده‌ڵێ: من پێناسه‌یه‌كی ئاسان‌و سه‌رنج ڕاكێشم بۆ ئینته‌گرێیشن هه‌یه ئه‌ویش: كاتێك ده‌توانین باس له ئینته‌گرێیشن بكه‌ین كه ڕه‌وه‌نده‌كان بوون به به‌شێكی قبووڵكراو له كۆمه‌ڵگادا. ئه‌مه‌ش به‌ڕای من دوو شت ده‌گه‌یێنێ: ڕه‌وه‌نده‌كان به دڵنیاییه‌وه ده‌بێ به جیددی كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه ببن به به‌شێكی قبوڵكراوی كۆمه‌ڵگا. له هه‌مان كاتیش‌دا كۆمه‌ڵگا ده‌بێ به جیددی كار بۆ ئه‌وه بكات كه ئه‌وان قبوڵ بكات‌و شوێنێكی لایهقیان پێ ڕه‌وا ببینێ. ئه‌مانه‌ش دوو خاڵی ههرهگرنگن بۆ ئه‌و پیناسه‌یه.
هه‌روه‌ها سخێفهر(SCHEFFER) نوسه‌رو مامۆستای تایبه‌تمه‌ند له گیروگرفتی شاره‌گه‌وره‌كان له زانكۆی ئه‌مسته‌ردام ده‌ڵێ: ئینته‌گرێیشن كۆمه‌ڵێك ڕووی هه‌مه‌جۆری هه‌ن. له ئاكامدا من وای بۆ ده‌چم كه ئه‌و پرسه زیاتر په‌یوه‌سته به وهرگرتنو به‌خشین له نێوان گروپه هه‌مه‌جۆره‌كان له كۆمه‌ڵگادا، نه‌ك هه‌ر به مانای ئه‌وه‌ی كه كانسی یه‌كێك له گروپه‌كان باشتر بكرێ، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ش داخۆ تازه هاتوهكان ده‌توانن بڵێن ئه‌و وڵاته هی خۆیانه، یا ئه‌وان هه‌ست ده‌كه‌ن كه به‌شێكن له به‌شه گه‌وره‌كه‌ی كۆمهڵگاو به‌رپرسیاریشن به‌رامبه‌ری. پاشان قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه داخۆ هاوڵاتیان ڕه‌وه‌ندی هاتوو به به‌شێك داده‌نێن له كۆمه‌ڵگا یان به به‌شێك كه ته‌عبیر له جیاوازی خۆی ده‌كا. وه‌ڵامیش بۆ ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه جیاوازی نێوان باری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوری گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگا چه‌ند گه‌روه بێ وهرگرتنو به‌خشینیش له نێوانیاندا هێنده گه‌وره‌ده‌بێ، هێنده‌ش ئینتگرێیشن سنووردار ده‌بێ.
مامۆستای Migratie- en Integratie ئێنتزینگهر(ENTZINGER)یش له زانكۆی ڕۆتردام ده‌ڵێ: پرسیاره‌كه زۆر ئاسانه، به‌ڵام بۆ زانایه‌ك وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاسان نیه. كاتێك باس كه ئینتگرێیشن ده‌كرێ كه هاوڵاتیانی كۆمه‌ڵگا كۆنتاكێكی باشیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌بێ. زۆر پێداگرتن له‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی هاتوو پرۆسه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌شدار بن له گرنگترین ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. سیاسه‌تی ئینتگرێیشنیش به‌شێكه له‌و ئیجرائاتانه‌ی كه ده‌وڵه‌ت به ئامانجی گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكات.
پێم وایه به‌ر له‌وه‌ی باسی كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا‌و ئه‌و په‌یوه‌ندیه جه‌ده‌لیه بكه‌م، به پێویستی ده‌زانم هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ئه‌و ڕه‌وه‌نده كۆچبه‌ره بكه‌م كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری به ویستی ته‌واوی خۆی سه‌ری هه‌ڵگرتووه‌و زێدی باوك‌و دایكی به جێهێڵاوهو به‌دوای ژیانێكی خۆشترو ئاسانتردا كه‌وتووه له‌وه‌ی كه له وڵاتی ئۆریگینێڵی خۆی ده‌ستی ده‌كه‌وت.
بۆ ئه‌وه‌ی پرسه‌كه‌مان زۆر ئاڵۆز نه‌بێ، به چاكی ده‌زانم یه‌ك توێژی ڕه‌وه‌ندی كۆچبه‌ر وه‌ربگرم، بۆ قسه‌له‌سه‌ر كردن‌و توێژینه‌وه‌ی له‌و ڕووه‌وه. چونكه ئه‌مڕۆ كوژرانی تێیۆ ڤان خۆخ ته‌كانێكی تری دایه ئه‌و پرسه‌و كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوای زیاتر ڕاته‌كاند، ئه‌و كوژرانهش له‌سه‌ر ده‌ستی لاوێكی توندڕه‌وی مه‌غریبی ئه‌نجام درا، بۆیه ئه‌و ڕه‌ونده ده‌كه‌م به بابه‌تی قسه‌له‌سه‌ر كردن‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه له ڕۆژئاوا ده‌ژین كه‌م تا زۆرێك له‌و بواره‌وه ئاگادارن. ده‌شكرێ ناو به‌ناو ئاماژه بۆ ڕه‌وه‌ندی كورد بكه‌م ئه‌گه‌ر پێویستی كرد.
هه‌ڵبه‌ت ئاماده بوونی ڕه‌وه‌ندی مه‌غریبی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م. ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی كاركردن ڕوویان له زۆرێك له وڵاتانی ڕۆژئاوا كردووه. وه‌چه‌ی یه‌كه‌می كۆچبه‌ری كرێكار به شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌چه‌یه‌كی نه‌خوێنده‌وار بووه، تا هه‌نوكه‌ش به‌ده‌گمه‌ن فێری زمانی ئه‌و وڵاتانه نه‌بوون. له هۆڵه‌ندا سه‌ره‌تا له ئوتێل‌و خانه‌ی تایبه‌ت به میوانداریدا ده‌ژیان، دواتر خانه‌واده‌ی خۆیان دێنن‌و خانویان دهدرێتێو ژیانیان تا ئاستێكی باش به‌ره‌و باشتر ده‌گۆڕێ. تاوای لێ دێ مزگهوتو قوتابخانه‌و ڕێخراوی تایبه‌ت به خۆیان دهبێتو ژیانیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی ده‌چێ. دوای ئه‌وه‌ش كه شاره‌زای یاسا‌و ڕێسا كۆمهڵایهتیهكای هۆڵه‌ندا ده‌بن، به تایبه‌تیش یاساكانی پشتیوانی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌وڵده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌كی نایاسایی سوود له‌و یاسایانه وه‌ربگرن. لێره‌دا پێم چاكه نمونه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ڕه‌فتاره نادروسته‌ی ئه‌وان بێنمه‌وه. له ساڵی 2003/2003 دا ده‌وڵه‌تی هوڵه‌ندا داوای له ده‌وڵه‌تی مه‌غریب كرد لیژنه‌یه‌ك بنێرێ بۆ كۆنترۆل كردنی ئه‌و مناڵانه‌ی له هۆڵه‌ندا له لایه‌ن خێزانه مه‌غریبیه‌كان به مناڵی خۆیان تۆماركراون‌و له مه‌غریب ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، یارمه‌تی پشتیوانی مناڵانه‌ش وه‌رده‌گرن. بۆ زیاتر له 6 مانگ ده‌وڵه‌تی مه‌غریب ئه‌و داوایه‌ی هۆڵه‌ندای ڕه‌د ده‌كرده‌وه، تا له ئاكامی هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی تێكڕای ئه‌و پشتیوانیه ده‌وڵه‌تی مه‌غریب ناچار بوو چۆك دابداتو ڤیزای چوونه ژوور به لیژنه‌ی لێكۆڵه‌ری هۆڵه‌ندی بدات. ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش ده‌ری خست كه زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و مناڵانه مناڵی وههمینو بوونیان نه له هۆڵه‌نداو نه له مه‌غریبیش نیه، به‌و جۆره‌ش بۆ زه‌مه‌نێكی زۆر ده‌وڵه‌ت ملیۆنه‌ها خڵدنی بۆ ئه‌و مناڵه وه‌همیانه خه‌رج كردووه. ئه‌و ڕه‌فتاره تێڕوانینی ڕه‌سمی هۆڵه‌ندی زۆر گۆڕی‌و وای كرد كه بیر له ئیجرائاتی تر بكاته‌وه بكاته‌وه له دژی تورك‌و مه‌غریبی، كه توركه‌كان له‌و بواره‌وه زۆر قۆناغی خراپتریان بڕیبوو ته‌نانه‌ت له 73 حاڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه 600 هه‌زار ئۆڕۆ لف كراوه، له مه‌غریبیش له 16 حاڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌دا 150 هه‌زار ئۆڕۆ لف كراوه، ئه‌م جۆره دزی‌و فێڵبازیه ئه‌زموونێكی زۆر تاڵی ده‌وڵه‌ته له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی مسوڵمان. هه‌نوكه‌ش مه‌غریبیه‌كان له شاره گه‌وره‌كان له كۆڵانێك یا له چه‌ند كۆڵانێك كۆبوونه‌ته‌وه. ڕواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ئه‌و كۆڵانانه له هه‌موو ڕوه‌كانه‌وه دواكه‌تووه هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێن له‌گه‌ڵ كۆڵانه هۆڵه‌ندی نشینه‌كان، له ڕووی ڕۆشنبیری‌و زمان، پاكوخاوێنی، ئاساییش، بێ یاسایی، باری ئابووری، هتد. بۆیه كه پیم فۆرتاون هات نه‌ك هه‌ر وه‌كو كه‌سێك به‌ڵكو وه‌كو دیارده‌یه‌ك دوای ڕووداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر، زۆر به توندی دابه‌زیه سه‌ر ئه‌و كۆڵانانهو ڕه‌خنه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كرد سه‌باره‌ت به نه‌بوونی ئاسایش تیایاندا، هه‌وره‌ها دواكه‌تنی ئه‌و كۆڵانانه له‌و ڕوانه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد. پاشان له ئانكێتهیهكدا ئاشكرا بوو كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌و ڕه‌وه‌نده له‌سه‌ر پشتیوانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ژیێ، كه خۆی له قه‌ره‌ی 70% دده‌دا. هه‌روه‌ها ژنانی مه‌غریبی به ڕێژه‌یه‌كی ترسناك تا ئه‌و ساته‌ش بێ كار‌و زمان نه‌زانن، زۆرێكیان مافی ده‌رچوونیشیان له ماڵ پێ ڕه‌وا نابینرێ. كه له دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا به‌شدار ده‌بن ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به كافرو زێندیق دهزاننو دیندارهكانیان ده‌ڵێن ( الحمد لله الذی سخر لنا هذا). ئه‌م دوعایه‌ش مسوڵمانه‌كان كه سواری عوشترو گوێدرێژ ده‌بوون ده‌یانخوێند.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده مه‌لاكانیان له‌سه‌ر مینبهرهكان له‌ناو جه‌رگه‌ی هۆڵه‌ندا دوعا‌و كروزانه‌وه بۆ مه‌لیكی موبهججهلی مه‌غریب دهكهنو ئه‌و خێروخۆشیهی كه تێیدان له نێواچاوانی ئه‌وی ده‌زانن. له‌وه‌ش خراپتر هه‌موو خوتبه‌یه‌ك دوعای داڕمان‌و داڕزانو زیلزال بۆ ئه‌و وڵاته ده‌خوازن. بۆیه من ده‌ڵێم زۆربه‌ی ڕه‌وه‌ندی مسوڵمان تا ئه‌و ساته‌ش ئاماده نیه به ویژدان ته‌ماشای مه‌سه‌له‌كان بكات.
له بارودۆخی ئاوا ناسازدا چۆن ده‌كرێ قسه له فره كولتوری بكه‌ین؟ ئایا مه‌به‌ست له ئینتگرێیشن تاوانهوهمانه له كولتوری ئه‌وان؟
من پێم وایه تا 11ی سێپتێمبه‌ر فرهكولتوری مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌بوو، به‌تایبه‌تیش له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌موو ئاسانكاریه‌ك ده‌كرا بۆ هه‌موو ئه‌و پێویستیانه‌ی كه ڕه‌وه‌ندی هاتوو بۆ ژیانی ڕێكخراوه‌یی خۆیان پێویستیان بوو، به‌ڵام ئێستا دوای 11ی سێپتێمبه‌ر خه‌ریكن زۆرێك له‌و یارمه‌تیانه ببڕن كه ڕێكخراوه‌كان وه‌ریان ده‌گرت، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه گوایا ئه‌و ڕێكخراوانه ڕۆڵێكی نێگه‌تیفیان هه‌یه له‌سه‌ر ئینتگرێیشن. هۆڵه‌ندا نمونه‌یه‌كی زیندووه بۆ ئه‌و پرسه. كه له‌وانه‌یه جیاوازیێكی گه‌وره‌ی هه‌بێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری وه‌كو ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا. وه‌كو له‌سه‌ره‌وه‌ش باسم كرد ئه‌و ڕه‌وه‌نده گه‌وره‌ترین ئازادی هه‌بوو بۆ ژیان له هه‌ر كۆڵان‌و كون‌و كه‌له‌به‌رێك كه كۆچبه‌ر خۆی ده‌یه‌ویست، تا ئه‌و ساته‌ش. به‌ڵام ده‌كرێ كۆمه‌ڵگا بێ ڕێكخستن به جێبهێڵرێو هه‌رچی بێت‌و بڕوات به ئاره‌زووی خۆی هێلكه دابنێ؟ تا كه‌ی ڕه‌وه‌ندی مهغریبیو توركی‌و هی تریش شوره له ده‌وری ماڵی خۆیان دروست بكهنو ئاگایان له هیچ ئاڵوگۆڕیه‌كی گرنگی ئه‌و وڵاته نه‌بێ؟ بۆ ده‌بێ دوای 20 یا 30 ساڵ زیاتر زمانی ئه‌وان نهزاننو نه‌توانن فۆرمێك به زمانی ئه‌وان پڕ بكه‌نه‌وه؟ بۆیه ئێنتزینگهر كۆنتاكبهستن له‌گه‌ڵ یه‌كتر به چاره‌سه‌رێك داده‌نێ وێڕای خۆ خزاندنه ناو ڕێكخراوه مهدهنیهكانو ده‌وڵه‌تیش له‌و بواره‌وه كار‌و ئه‌ركه پێویستیه‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات. له‌و حاڵه‌ته‌شدا كار‌و كارلهیهك كردن ده‌ره‌نجامێكی ئاسایی ئه‌و پڕۆسه‌یه كه ڕووده‌دات. پێم وانیه تاوانه‌وه‌ی هیچ كه‌مایه‌تیه‌ك هێنده ئاسان بێ، خۆ له هه‌موو شتێكیشدا حاڵه‌تی ڕێزپه‌ڕ هه‌رده‌بێ. ساڵانێكی دوور‌و درێژه له وڵاته‌كانی ئێمه كه‌مایه‌تی هه‌ن، ئه‌و كه‌مایه‌تیانه وێڕای ئه‌وه‌ش كه نه‌یانتوانیوه به زمانی دایكیان بخوێنن‌و ته‌عبیر له بوون‌و قه‌واره‌ی كولتوری خۆیان بكه‌ن به‌ڵام ئه‌و هه‌موو زه‌برو زه‌نگه نه‌یتوانی كۆتایی به بوونی به‌هاكانی كه‌مایه‌تیه‌كان بێنێ. پێم وابێ ئه‌گه‌ر كه‌مایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌كان به شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیفانه هاوكار بن‌و كاریگه‌ری خۆیان بسه‌لمێنن كه ئه‌وان ده‌توانن سوودیان ههبێو زۆر شتی پۆزه‌تیف بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، ده‌كرێ ئه‌و كاته قسه له هه‌ردوو حاڵه‌تی كارتێكردنی ئاڵوگۆڕ بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ڕه‌وه‌ندی مسوڵمان له قه‌یرانێكی ڕاسته‌قینه‌دا ده‌ژی. له‌لایه‌ك كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا به دوژمن‌و ناحهزو تێكده‌ری دین‌و ئیمان ده‌ژمێرێ، له لایه‌كی تریش ده‌ستبه‌رداری ژیان له تاراوگه‌دا نابێت‌و بڕیارنادات بچێته‌وه زێدی باب‌و باپیرانی خۆی‌و ئیسلامه‌تی‌و ئیمان هه‌ڵبژێرێ با فهقیریو زه‌لیلیش بێ له بن ده‌ستی ڕژێمه خودسهرهكانی خۆیان. بۆیه به‌ڕای من ئیشكالیه‌ت به‌ر له‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا دابێت له ڕه‌وه‌ندی مسوڵمان دایه. وه‌چه‌ی دووهمو سێیه‌می ڕه‌وه‌ندی مه‌غریبی چونكه له نێوان دوو كو‌لتوردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، دووچاری دوو حاڵه‌تی ته‌واو دژ به‌یه‌ك بوونه‌ته‌وه. حاڵه‌تی (انفصام شخصی)، حاڵه‌تی ناوخۆی خێزان‌و مزگهوتو قوتابخانه‌و چایخانه‌ی مه‌غریبی، له‌گه‌ڵ سیستم‌و جاده‌و ڕێخراوو ده‌زگا هه‌مه‌جۆره‌كانی ڕۆژئاوایی به هه‌موو ئه‌و ئازادیانه‌ی كه ڕۆژ تا ئێواره له‌به‌ر چاویه‌تی، له ماڵه‌وه به فیتنه‌و ناشهرعیو به‌ره‌ڵایی ده‌ژمێردرێ، له‌ده‌ره‌وه‌ش پێویستی به‌و ئازادیه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌عبیر له ههستو نهستو ویسته‌كانی خۆی بكات. هه‌ر دوو ئه‌و كهشو هه‌وایه تا سه‌ر ئێسقان دژ به‌یه‌كن، ئه‌و وه‌چانه دووچاری نه‌خۆشی دهروونیو كۆمه‌ڵێك نائومێدی ده‌كات كه نایگه‌یه‌نێته ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ دروستكردنی ئه‌و پردانه‌ی جیاوازی له‌نێوان هه‌ردو كولتوره‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه. ئاخر هه‌ر ئه‌و دهرهنجامهشه كه گه‌نجێكی مه‌غریبی، له دایك بووی هۆڵه‌ندا، خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندی وا لێده‌كات نه‌توانێ ئه‌و پردانه دروست بكات، دهرێو ژوورێ به‌یه‌كه‌وه گرێ بدات. جیاوازیه‌كان كهمباكاتهوه. پیاوێكی وه‌كو (ئه‌بو جه‌عجه‌ع)(1)یان لێ په‌یدا دهبێتو ڕۆژ تا ئێواره خه‌ریكی ناشیرین كردن‌و به گڵاوزانینی كۆمه‌ڵكاو كولتوری ڕۆژئاوایه‌و خۆیشی به هه‌ڵگری میراتی (خیر امة) دهزانێو كار بۆ دامه‌زراندنی كۆمارێكی ئیسلامی ده‌كات له به‌لجیكاو هۆڵه‌ندا. ئاخر كه‌ی ئه‌و عه‌قڵه له ده‌سته‌واژه‌ی مولتیكولتور حاڵی دهبێتو بڕواشی پێ ده‌بێ، به‌ر له‌وه‌ی ملی ڕۆژئاواییه‌ك بۆ ئه‌و پرسه كه‌چ ببێ. ئه‌و خه‌ڵكانه ڕۆژ تا ئێواره سه‌رقاڵی ئاڵۆزكردنی گۆمه مهندهكاننو شه‌ڕی ئیسرائیل له هۆڵه‌ندا دهكهنو هۆڵه‌ندا به ته‌واوكه‌رو پشتیوانی ئیسرائیل ده‌زانن. كه هۆڵه‌ندیه‌كان ئه‌و ڕاستیانه‌یان بۆ ئاشكرا بوون، فۆبیای ئیسلامیان لا بوو به واقیع‌و زانیان له ناوه‌وه ژیانیان له مه‌ترسی دایه، كوژرانی فان خۆخیش ئه‌م ڕاستیه‌ی به‌رجه‌سته كرد. بۆیه من پێم وایه له هه‌ڵومه‌رجێكی ئاوادا نه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگای فرهكولتوری به‌ڵكو كرداری تهساموحیش tolerance له مه‌ترسی داده‌بێ. ئه‌وه‌ی له هۆڵهندهش ڕووی دا له سووتاندنی مه‌كته‌ی ئیسلامی‌و چه‌ند مزگه‌وتێك پێم وایه زه‌نگی مه‌ترسی غلۆربوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای فره كولتورهو پرسی تهساموحیش tolerance چیدی به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها نابێته ئه‌و مومهی كه به‌ر پێی مسوڵمانه‌كان ڕووناك ده‌كاته‌وه. له ئانكێتهیهكدا دوای كوژرانی فان خۆخ %70 خه‌ڵك داوای ئه‌وه‌یان كردبوو كه پرسی tolerance چیدی نابێت جێی قسه‌و باس بێ له هۆڵه‌ندا.
بۆ به‌یه‌كه‌وه ژیان، وهرگرتنو به‌خشین وه‌كو سخێفهر ده‌ڵێ پێویستیه‌كی بنه‌ڕه‌تیه بۆ دروست بوونی كۆمه‌ڵگایێكی فره كولتورو تۆلێرانت، وه‌كو كاك ئیحسانیش داوا ده‌كات كه ده‌بێ هه‌ردوو لا كولتوری خۆیان هه‌ڵكه‌ن، به‌ڵام چۆن ههڵكردنێك؟ 11ی سێپتێمبهرو كوژرانی تێیۆ فان خۆخ له بناغه‌وه هه‌ژاندنی ئه‌و قه‌ڵایه بوو. بۆ سه‌رگرتنی پڕۆسه‌یه‌كی ئاوا پێویستی به گۆڕان‌و به خۆداچوونه‌وه هه‌یه. ئاخر كه‌ی باس له كاریگه‌ری دووسه‌ره ده‌كرێ كاتێك لایه‌نێك كاریگه‌ر دهبێتو لایه‌نه‌كه‌ی تر هه‌ڵوێستی نێگه‌تیف وهردهگرێتو نهدهیهوێ كاریگه‌ر بێت‌و نه كاریشی تێ بكرێ. ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌وه‌ندی كورد ده‌گرێته‌وه. ترسێك له ناخی ڕه‌وه‌ندی مسوڵماندا هه‌یه به كوردیشه‌وه كه زۆرجاران بێمانایه. ئاخر چۆن ده‌كرێ قسه له كرانه‌وه نه‌كرێ له ناو كۆمه‌ڵگایێكی تا سه‌ر ئێسقان كراوه‌دا، كه ئه‌وه‌ش مهبهستو داخوازی چینێكی به‌رینی خه‌ڵكی هه‌مان ئه‌و وڵاتانه‌یه كه لێیه‌وه هاتوون. كه‌ی عه‌قلانیه‌ته ملیۆنێك مرۆڤ له هۆڵه‌ندا بیه‌وێ 15 ملیۆنه‌كه‌ی تر چاوه‌ڕێی به‌خشنده‌یی كولتورو زمانی ڕه‌وه‌ندی هاتوو بكات‌و واز له هه‌موو كاروبار‌و ژیانی خۆیان بێنن بۆئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی فێر بن؟ بۆ چی؟ من خۆم وه‌ڵامه‌كه‌ی نازانم. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ش به نه‌خێر بێت خۆ ده‌بێت هه‌مان ئه‌و ڕه‌وه‌نده زمانی ئه‌وان فێر بێت‌و تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگای ئه‌وان بێت، مه‌به‌ستیشم له‌و تێكه‌ڵیه به مانای تاوانه‌وه نیه، به‌ڵكو به مانای چوونه ناویانو ده‌سپێكردنی پڕۆسه‌ی ناسینیانو خۆناساندنیش. كاتێك منێكی مسوڵمان ژیان له كۆمه‌ڵگایێكی كریستیان هه‌ڵده‌بژێرم ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش بم به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك له هه‌موو به‌یه‌ك گهیشتنێكدا له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه تۆقه‌م له‌گه‌ڵ بكرێ. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو دووچاری یه‌كتر ماچكردنیش ببین له‌گه‌ڵ ئافره‌ت. بۆیه‌ش كه ئیمامێكی مه‌غریبی تۆقه له‌گه‌ڵ فێردۆنك وه‌زیری ئینته‌گرێیشن ناكات له به‌رامبه‌ر چاوی كامێڕاو له‌سه‌ر شاشه زیندوه‌كان ده‌بێ ئه‌و ڕووداوه چ كاریگه‌ریه‌ك له ناو ده‌روونی تهماشهڤانانی هۆڵه‌ندی به‌جێبهێڵێ. جارێكیش هه‌ر ده‌بێ دووچاری هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌مه‌ن ببیت‌و به نه‌زانین گۆشتی به‌راز بخۆیت. ئه‌وه‌ی له ده‌وری كوره بێت ده‌بێ چاوه‌ڕێی پڕوشكهش بكات. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه ده‌سبه‌رداری كولتوری خۆمان بین. من باس له مرۆڤ ده‌كه‌م، باس له كاریگه‌ری ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌م، باس له‌و په‌یوه‌ندیه ده‌كه‌م كه پێویسته ببێ، ناكرێ له وڵاتێكدا بژیت‌و ده‌رگاو شیپانهكان له‌سه‌ر خۆت داخه‌یت. ناكرێ له وڵاتی ئه‌وان بژین‌و ئه‌وانیشمان به‌لاوه گڵاو بێت. ئه‌مه ئیشكالیهتێكه پێویستی به قسه لێكردنی جیددی هه‌یه. پێویستمان به‌وه‌یه داخۆ ئێمه باس له كام كو‌لتور ده‌كه‌ین؟ ئه‌و كولتورهی كه سه‌ربڕین به ڕه‌وا ده‌زانێ؟ ئه‌و كولتورهی كه ڕای به‌رامبه‌ر هه‌ر چیه‌ك بێ به بڤه تێدهگاتو بڕیاری ژیان لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌دات؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له كو‌لتور مزگهوتو نوێژكردن‌و فێربوونی زمانی دایك‌و زیندوكردنه‌وه‌ی بۆنه‌و ڕۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێ ئه‌وه‌یان پێم وانیه تا ئه‌و ساته‌ش قسه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردن‌و ڕێلێگرتنی درابێ. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له كو‌لتور وازهێنانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌و وڵاته بێ له كولتوری خۆیان بۆ ڕه‌وه‌ندێكی كه‌مینه‌ی تازه هاتوو، پێم وابێ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش له جێی ئه‌وان بواین قبوڵمان نه‌ده‌كرد. ده‌كه‌واته ده‌بێ ڕێگاچاره‌یه‌كی میانه‌ڕه‌و بۆ ئه‌و پرسه بێته پێشه‌وه. باشه بۆ ده‌بێ له سه‌دا حه‌فتای به‌ندیو گیراوان له وڵاتێكی وه‌كو هۆڵه‌ندا ڕه‌وه‌ندی مسوڵمان بێ، ڕێژه‌ی 80% ئه‌و گیراوانه‌ش مهغریبیو ئینجا تورك بن‌و ئینجا كه‌مایه‌تیه‌كانی تر. بۆیه كه داده‌به‌زینه ناو واقیعی كۆمه‌ڵگا زۆر به ئاشكرایی ئیشكالیه‌ته‌كه ده‌دۆزرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش من ناڵێم مرۆڤی ڕۆژئاوا هه‌موویان فریشتهنو باوه‌شیان بۆ په‌نابه‌ران كردۆته‌وه، له‌ڕووی یاسا‌و پێشوازی خه‌ڵك تا ئه‌و چه‌ند ساڵانه‌ی دوای وابوو، په‌نابه‌ر زۆر به ئاسانی شوێنی خۆی له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌كرده‌وه، به‌ڵام دوای ڕوداوهكانو به خۆداچوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه هه‌ستیان به مه‌ترسی كردوو ئیتر له بێگانه سڵه‌مینه‌وه به تایبه‌تیش بێگانه‌ی مسوڵمان. له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌توانم ئه‌وه بڵێم تا ئێستاش من هیوا بڕ نیم، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وه‌نده توندڕه‌وه له‌سه‌ر كهڵهداره به‌رزه‌كان دابهزێتو بڕوا به پێكه‌وه ژیان بێنێ مادام ده‌یه‌وێ له‌و وڵاتانه ژیان به‌سه‌ر به‌رێ، یا ئه‌وه‌تا كۆچ‌و كۆچباری تێكبنێو بگه‌ڕێته‌وه وڵاتی خۆی.
بۆیه له ئاكامی ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌دا له‌مه‌ودوا یاسایه‌كان به گشتی توند‌و تیژ ده‌بن. تێڕوانینی خه‌ڵك، مه‌به‌ستم زۆرینه‌ی خه‌ڵك خراپ ده‌بێ. كه تا ئه‌مڕۆ كه‌مینه‌یه‌ك تێڕوانینیان نێگه‌تیف بوو. ڕه‌وه‌ندی مسوڵمان ئه‌ركێكی زۆری له‌سه‌ر شانه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ڕه‌شكردنه‌وه‌ی خاڵه نێگه‌تیفه‌كان بكات‌و به كرداریش هه‌وڵ دهن به‌شدار بن له خۆشی‌و ناخۆشیه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌و ترسه‌كان بڕه‌وێننه‌وه. ئه‌و كارانه‌ش هه‌موویان به ڕه‌وه‌ندێكی ئهكتیفو چالاك ده‌كرێن، پێویسته بسه‌لمێنن كه ئه‌وان دیوی چالاك‌و سپیشیان هه‌یه‌و ده‌كرێ وه‌ده‌ر بكه‌وێ.