هه‌وارێكی چۆل
هه‌وارێكی چۆل
كه سه‌ری پێدادهكهم، بۆ ساتێك كۆنه وشه كۆننهبوهكان ده‌لاوێنمه‌وه
ده‌ست به‌سه‌رو سیمایاندادێنم و
ته‌نیاییان ده‌ڕه‌وێنمه‌وه
هه‌موو وشه‌كان موڕهم لێده‌كه‌ن و نامناسنه‌وه
تێڕوانینیان هێنده نزه
برژانگه تۆزاویهكانیان گولله ئاسا وشه تازه‌كانم دهئهنگێونن
ئه‌و هزرانه‌ی لێره‌دا هه‌ڵپه‌ی ژین ده‌كه‌ن
ڕه‌گه‌كانیان له‌وێن
له‌ناو شه‌ره‌فنامه و مهم و زین و ژانی گه‌ل
له ده‌شت و پێده‌شته تینوه‌كان
له بنار هه‌ڵگورد و قه‌ندیل و جودی و كۆیژهدا
له‌وێ له گه‌ڵ گۆرانیه‌كانی ئا‌ڤێستا ده‌ست له‌ملانن
ئه‌و هزرانه‌ی لێره‌دا پهتێیان بوو
ده‌یانه‌ویست فێری داداو بابا بن
له‌یه‌كه‌م نسكۆی خۆڕسكدا نه‌یانتوانی ڕاست بنه‌وه
چاڵه‌كان
له قوڵایی ده‌روونه‌كاندا لێدراو‌ن
كۆسپه‌كان
شه‌پۆڵی مۆدێرنه‌ن
خووی مێژوون
هێشتا فێری هورای ئاهه‌نگی له دایكبوون نه‌بوون
هێشتا شه‌رم له هه‌ربژی ده‌كه‌ن
هێشتا ئیلهامێكی بچكۆڵهن، له هه‌ڵكشان ده‌ترسن
هه‌واری ئێره هه‌ر ده‌ڕوانێ و چاوه‌ڕێی قهتارهیهكی تازه‌یه
كهلو په‌لی تازه‌ی هێنابێ
هه‌ر ده‌ڕوانێ و
بۆ كه‌رنه‌ڤاڵێكی زنیدو
بۆ وشهبارانێك، بۆ ڕهشبهڵهكێكی نه‌ورۆزی هه‌نسك ده‌دا
هه‌واری ئێره بێ كه‌پر و ساباته
میوانه‌كان شێره به‌فرینه ئاسا خۆڕاناگرن
دێن و ده‌ڕۆن
هه‌شیانه یه‌ك جار بێ سوژده بردن له په‌رستگاكه‌ی
به‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی ڕوانین
موڕهیهكی له ههوارهكه كردووه و تێپه‌ڕیوه
كه هه‌موو جارێ دێمه حزوری ئه‌و دیوه‌خانه ساردوسڕه
بۆ سهروچاوهیهك ده‌گه‌ڕێم
بۆ كانیه به‌هارێك
له نامۆیی كوچه‌و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر
له ته‌نیای و وه‌حشه‌تی وشه‌كان به‌ده‌ر
شتێكی تر نابینم
بیناكان، دیده‌كان شل بوون و توانای ڕوانینیان نه‌ماوه
كه ئه‌مجاره‌ش هاتم
ڕوانیم له هه‌موو شوێنێك هێشتا شه‌و بوو لێره‌ش تازه ڕۆژ ئاوا ده‌بوو
كه هاتم ته‌نیایی گووتی
بڕۆ ئێره كۆنه هه‌واره و چیتر قیبله‌ی عاشقانی نیه
ئێره دورگه‌یه‌كی دوور ئاوه‌دانیه‌و
چیتر سه‌ره‌ڕێی قهتارچیهكان نیه
ئێره دوا مهنزڵهو چیتر ناڕوانێ
چیتر لێره نوێژی به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام نادرێ