روانـــين: June 2005

15.6.05

هه‌نگاوێکی دیکه‌ به‌ره‌و ئازادی

دوێنی بۆ یه‌که‌مجار سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد. به‌ دوور له‌وه‌ی که‌ کێ و چۆن ئه‌و سه‌رۆکه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ و ئه‌و کێ و چۆنه‌ش چه‌نده‌ ره‌وا و به‌جێن، ئه‌م رووداوه‌ به‌و جۆره‌ی که‌ ئه‌نجامدرا وه‌رچه‌رخانێکی مێژووییه‌ له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌ سه‌دان ساڵ چه‌وسێنراوه‌ و نیشتمانه‌ و له‌تکراوه‌که‌ماندا.
ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و سه‌رۆک کۆمار (هه‌تا ئه‌گه‌ر کوردیش بێت) ره‌هه‌ندێکی دیکه‌ به‌و مه‌سه‌له‌ی ده‌به‌خشێت، راسته‌ که‌ رووداوه‌که‌ له‌سه‌رێکه‌وه‌ جۆرێک له‌ عێراقیبوونیی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه‌، که‌ به‌ بڕوای من زۆر له‌وه‌ی یه‌که‌میان گرنگتره‌، ئیعتیرافێکه‌ به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆشی بێت و ترشی بێت، جارێ چاره‌نووسی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانی پێوه‌ به‌نده‌.
هیوادارم ئه‌مه‌ ته‌نیا هه‌نگاوێکی دیکه‌ بێت به‌ره‌و ئازادی، ئازادیی تاک، ئازادیی نه‌ته‌وه‌ و ئازادیی له‌ هه‌موو کۆت و به‌نده‌کان.