روانـــين: April 2005

16.4.05

زانستگا، قه‌یران و رێفۆرم

ده‌مێکه‌ قوتابیان و زۆرێک له‌ مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان باس له‌ قه‌یرانی خوێندنی زانکۆیی و باڵای زانکۆکانی ئه‌وێ ده‌که‌ن و له‌هه‌وڵی گۆڕینی زۆرێک له‌و شتانه‌دان که‌ له‌ توانایاندایه‌.
دیاره‌ شاردنه‌وه‌ و پشتگوێخستنی ئه‌م قه‌یرانه‌ ئیدی کاتی به‌سه‌رچووه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشیدا تا ئێستا هیچ گۆڕانکاریه‌کی سیستماتیک و به‌رنامه‌بۆداڕێژراو نابینم. ئه‌مه‌ش به‌ڕای من بۆ چه‌ندین هۆکاری هه‌مه‌جۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، که‌ ئێره‌ به‌ بواری باسکردنیان نازانم.
ئه‌وقه‌ی ده‌مه‌وێ لێره‌دا بیڵێم ئه‌وه‌یه‌، که‌ به‌ته‌نیا ئه‌م بواره‌ نییه‌ رووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئاوا له‌په‌لوپۆخه‌ر بۆته‌وه‌ و به‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌کی خێرا و پینه‌که‌ریش چاره‌سه‌ری ئه‌م ئیفلیجبوونه‌ی زانکۆکانی ئه‌وی ناکرێت.
خۆشحاڵیشم به‌وه‌ی که‌ زانکۆ، وه‌ک ده‌زگا، باس له‌ قه‌یرانه‌کانی خۆی ده‌کات و به‌ته‌نگ چاره‌سه‌رکردنیانه‌وه‌یه‌.
هه‌روا ئه‌مه‌ش به‌ کارێکی باش ده‌زانم که‌ له‌ سایتێکی تایبه‌ت به‌ رێفۆرمدا بایه‌خێکی تایبه‌ت به‌م گرفته‌ ده‌درێت.، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ سه‌ردانی بکه‌ن فه‌رموون ئه‌مه‌ لینکه‌که‌یه‌تی: رێفۆرم.

9.4.05

kak Ihsan pash slawm, biram min heshta har mushkelay nusiny kurdim haya le bloga kada. har awash ekeka le grftakan bo nanusin lera. gisht glayakantanm kubula betabty kak Ibrhim . supas bo gisht laek. Ali