بۆچوونه سه‌ره‌کیه‌کانی فیتنه‌ی کاپێل
کتێبه‌که له 380 لاپه‌ره پێکهاتووه.
(سه‌ره‌تا باس له پرۆسه‌ی ئاشتی ئۆسلۆ ده‌کات، پاشان نێو به‌م فه‌سڵانه ده‌رواته نێو بابه‌ته‌که‌یه‌وه: شۆرشی تازه موحافیزکاره‌کان، لێدانی دوژمنی دووره‌ده‌ست، به‌دوای جێپێی قاعیده‌دا، عه‌ره‌بی سعودی له ژێر چاودێریدا، کردنه‌وه‌ی سندوقی عێراق، ململانێ له ئه‌وروپا.)
له گه‌ڵ هێرشه‌کانی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر، بن لادن و دکتۆر زه‌واهیری ویستیان ئه‌و فیکره‌یه راستبکه‌نه‌وه که پێی وایه ستراتیژیه‌تی (لێدانی دوژمنی دووره‌ده‌ست) شکستی هێناوه. له‌دوای ئه‌وه‌ی که جیهاد له میسر، له عه‌ره‌بی سعودیه، له بۆسنا، له جه‌زائیر به‌ئامانجی خۆی نه‌گه‌شت، زۆرێک پێیانوابوو که ئیتر له کۆتایی جیهاددا ده‌ژین. به‌ڵام ئه‌و دوو پیاوه به هێرشه‌کانی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر پێیان گووتین که (لێدانی دوژمنی دووره‌ده‌ست) تا دێت به‌هێزترده‌بێت و داهاتووش ته‌نها بۆ ئیسلامی رادیکاڵه.
لێدانه‌کانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر هاوشانبوو له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونی بزووتنه‌وه‌یه‌کدا له کۆشکی سپی! ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه سه‌رله‌نێو به بوونیاده‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا ده‌چووه‌وه و سه‌رله‌نوێ له‌دارشتنه‌وه‌ی ئه‌و بوونیادانه‌دابوو. به شێوه‌یه‌کی گشتی سیاسه‌تی (تازه موحافیزکاره‌کان) له سه‌ر دوو بنه‌ما داده‌مه‌زرا: ئاسایشی ئیسرائیل و نه‌وت!! وه ئه‌م دوو بنه‌مایه‌ش ده‌بێت له عه‌بای (جه‌نگ دژی تێرۆریسم) وه بپێچرێت گه‌رنا ده‌که‌وینه قه‌یرانی شه‌رعیه‌ته‌وه. وه ئه‌م ڕێگایه‌ش به ئه‌فگانستان ده‌سپێده‌کات و به عێراقدا تێده‌په‌رێت و خواده‌زانێت له کوێدا کۆتایی پێدێت.
له به‌شێکی دیکه‌ی کتێبه‌که‌یدا باس له فه‌وزایه ده‌کات که ئێستا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی پێوه ده‌تلێته‌وه: جێگا پیرۆزه‌کان له به‌رهه‌ره‌شه‌دان، په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، زاناکانی ئیسلام بێ به‌ها ده‌کرێن، تاراده‌یه‌ک که‌س ئه‌ویتر به موسڵمان نازانێت و هه‌زاران عه‌لی و مه‌عاویه دروست بوون و سه‌ری هه‌زاران حوسه‌ین به‌ده‌ستی یه‌زیده‌وه‌یه. نووسه‌ر ئه‌مه ناو ده‌نێت فیتنه، ته‌نانه‌ت ناوی کتێبه‌که‌ی به‌فه‌ره‌نسیش هه‌ر فیتنه‌یه.
له به‌شێکی دیکه‌ی کتێبه‌که‌یدا، باس له موسوڵمانانی ئه‌وروپا ده‌کات و نووسه‌ر پێی وایه که له نێوان موسوڵمانانی ئێره‌دا ململانێ بۆ ئیسلامێکی نوێ له گره‌ودایه؛ ئیسلامێک که رێگا له کمیونۆتاریسم بگرێت و رێگا بۆ چوونه نێو مۆدێرنیتێ خۆشبکات. ئیسلامی ئه‌وروپی ته‌نها ئومێدێکه بۆ راستکرنده‌وه و ریفۆرمکردنی ئه‌وه‌ی ئیێستا ناوی لێناوه فیتنه.
تێبینی: من پێم وایه ئه‌م کتێبه خوێندنه‌وه‌یه‌که بۆ ساده‌کردنه‌وه و به‌بازاریکردنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ( کۆمه‌ڵایه‌تی .. سۆسیال)، گه‌ر بریاربێت که کۆمه‌ڵایه‌تی گرمۆڵه‌یه‌ک بێت له ته‌م و ئاڵۆزی، گه‌ربریاربێت که کۆمه‌ڵایه‌تی کرده‌یه‌کی مانا دروستکاربێت، گه‌رو گه‌رو گه‌روگه‌ر... که که‌مێک کاتی ده‌وێت بۆ نووسین، ئه‌وا کاپێل ته‌واو دوورمان ده‌خاته‌وه له‌و(کۆمه‌ڵایه‌تی)یه.