نووسین و گله‌یی
کاک مه‌لازاده سوپاس بۆ ئه‌و وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه گله‌یی ئامێزه‌ت.
راستیه‌که‌ی بڕیارمدابوو هیچی دیکه له‌م بڵاگه نه‌نووسم، دوور نییه ئه‌مه‌شیان دوایین نووسینم نه‌بێت –ئه‌گه‌ر هه‌واره‌که‌ی ئه‌ولام نه‌گوێزمه‌وه ئێره-.
پێموایه ئه‌و بابه‌ته‌ی له ده‌رگاکه‌یت داوه، پرسیارێکه که ساڵه‌هایه هزری زۆر که‌سانی به خۆیه‌وه خه‌ریککردووه و له زۆر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی رۆشنبیریشدا خراوه سه‌ر مێزی باس.
ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه نه‌چووبم، ساڵی 92 یان 93 بوو که به‌ڕێزان به‌ختیار عه‌لی، مه‌ریوان وریا و به‌رزان فه‌ره‌ج زنجیره کۆڕێکیان له سلێمانی و هه‌ولێر سازکرد، که تیایدا گله‌یی خۆێان له‌و کورده خوێنده‌وار و رۆشنبیرابه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ربڕی، که گوایه له بواری فیکر و رۆشنبیری‌دا که‌م به‌رهه‌م و بێ‌ئاگا و که‌م چالاکین. ساڵانێکیش بوو ئه‌و پرسیاره له مێشکی مندا ده‌خولایه‌وه، که بۆچی وایه، له‌ملاو ئه‌ولاشدا به‌دوای وه‌ڵامدا ده‌گه‌ڕام. ئێسته‌ش ناڵێم کۆتاوه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م لایه، به‌ڵام به هێندێک له هۆکاره‌کانیشی ده‌حه‌سێم.
به‌دووری نازانم ئه‌و گله‌ییانه‌ی من و تۆ تۆزێک نابه‌جێ بن، له‌وانه‌یه چاوه‌ڕوانیه‌کانی ئێمه له هاوڕێیان، چ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه که جارجاره دێنه ده‌نگ و چ ئه‌وانه‌ی ناوه‌وه‌ی وڵات، که له‌وه‌ته‌ی دۆلاره‌کان روویان له‌وێ کردووه و ئه‌وێ بووه به "خاریج"، که‌وتوونه‌ته دونیایه‌کی دیکه و بۆ جه‌ژنانه‌ش ده‌نگیان نابیه‌ین، له‌سنوری چاوه‌ڕوانی به‌جێ ره‌تیان دابێت. خۆ هیچ دوور نییه هه‌ر سه‌رچاوه و ریشه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ش نابه‌جێ نه‌بووبێت. هه‌ستده‌که‌م ئه‌وه‌ی ئێمه به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه زیاتر رابردووه تا ئاینده. هه‌تا ئه‌و دانیشتنه چوارقۆڵیه‌ی چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ریشمان زۆر له‌وه ره‌تی نه‌دا. هه‌رچه‌نده من ئه‌و خاڵه‌ش به‌که‌م نازانم، به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌شی ئه‌وه‌ش نه‌کات که چاوه‌ڕوانی زۆری له‌سه‌ر بنیاتبنێین.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه من هیچ کات نووسینێکی ڕه‌سه‌ن و قووڵم نه‌بینیوه که نووسه‌ره‌که‌ی به نووسینی ناچارکرابێت و یان له شه‌رمان نووسیبێتی. پێم وایه نووسینی سه‌رکه‌وتوو، نووسینێکه که خۆی پاڵ به نووسه‌ره‌که‌یه‌وه ده‌نێت که بینووسێت. نیکلاس لوومانی سۆسیۆلۆگی ئه‌ڵمانی دوای سی ساڵ کارکردنی له‌سه‌ر پڕۆژه به‌ناوبانگ و سه‌رکه‌وتوه‌که‌ی سه‌باره‌ت به لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نوێ، سه‌باره‌ت به‌و چه‌ند هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه‌ی کتێبه‌کانی ده‌ڵێت: "کتێبه‌کانم خۆیان خۆیانیان نووسیوه و من نه‌منووسیون".
جا که‌وایه با ئیدی بوخچه‌ی گله‌ییان داخه‌ینه‌وه و چاوه‌ڕانی که‌سی دیکه نه‌بین، ئه‌گه‌ر خۆمان شتێکمان بۆ وتن هه‌بوو بینووسین، ده‌رگاش به ئاوه‌ڵایی بۆ ئه‌وانی دیکه جێبێڵین. ئه‌مڕۆش هه‌مان رۆژه‌که‌ی دوێنێ نییه!
نه‌ورۆز و به‌هار و ساڵی نوێی هه‌مووانیش پیرۆز!