تازه‌ترین کتێبی ئۆلیڤه‌ر روا ـ عه‌لمانیه‌ت له‌به‌رانبه‌ر ئیسلامدا ـ
هاورێیان: پێم وایه هه‌مووتان ئۆلیڤه‌ر ده‌ناسن، به‌تایبه‌تی دوای کتێبی (شکستی ئیسلامی سیاسی ) و (ئیسلامی به‌جیهانیکرواو).
ئه‌وه‌ش کتێبێکی دیکه‌ی سۆسیۆلۆگ و ئیسلامۆلۆگی فه‌ره‌نسی ئۆلێڤه‌ر روا که مانگی رابوردو که‌وته بازاره‌وه. (عه‌لمانیه‌ت له به‌رانبه‌ر ئیسلامدا). له کاتێکدا که مه‌سه‌له‌ی تورکیا وه‌ک ئاگر به‌ربووته جه‌سته‌ی دیالۆگ له فه‌ره‌نساو له کاتێکدا فۆندامۆنتالیسمی ئیسلامی بازیداوه‌ته نێو چه‌ندین پانتایی جیاوازه‌وه له فه‌ره‌نسا، له کاتێکدا یاسای سه‌رپۆش هێشتا موره‌که‌به‌که‌ی وشکنه‌بووه‌ته‌وه، ئۆلێڤه‌ر روا دێت و به پێچه‌وانه‌ی رایگشتیه‌وه کتێبێک ده‌خاته بازار که سه‌رله‌به‌ری هه‌موو ئه‌و بۆچوونه باوانه‌ی فه‌ره‌نسا لنگاوقوچ ده‌کاته‌وه.
که‌منین ئه‌و فه‌ره‌نسیانه‌ی ده‌پرسن که ئایا ئسلام قابیلیه‌تی ئه‌وه‌ی تێدایه ئاوێزانی کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی ببێت ? ئایا ده‌کرێت ئیسلام ئاینێک بێت وه‌ک هه‌ریه‌کێک له ئاینه‌کانیتر ? ئایا ئیسلام ده‌توانێت عه‌قیده‌ی خۆی له‌گه‌ڵ به‌ها کانی جمهوریه‌ت و دیمۆکراسیدا رامبێنێت? ئایا ئیسلام ده‌توانێت ئیعتراف به عه‌لمانیه‌ت بکات و مافه‌کانی ژن و پیاو به‌یه‌ک چاو ته‌ماشا بکات ?
ئۆلیڤه‌ر روا له ناوه‌ندی ئه‌و هه‌رایه‌وه دێته‌ده‌ره‌وه‌و هه‌ندێک وه‌ڵام ده‌داته‌وه که ده‌کرێ به وه‌ڵامی بێزارکار پێناسه‌ی بکه‌ین. ئه‌م نووسه‌ره که قسه‌ده‌کات هه‌روا وشه ریزناکات و چه‌مکه‌کان کۆما ناکات، ئه‌و پیاوێکه که ته‌واو شاره‌زای بابه‌ته‌که‌یه‌تی و له ده‌یان موفتی و زانا و مه‌لا باشتر ئیسلام ده‌ناسێت. جێگای سه‌ره‌نجه که نووسه‌ر له‌م کتێبه‌یدا زمانێکی ته‌واو ساده‌ی وابه‌کاردێنێت که نازانکۆییه‌کانیش ده‌توان به‌ئاسانی بیخوێننه‌وه‌و لێی تێبگه‌ن.
ئه‌م سۆسیۆلۆگه هه‌ندێ وه‌ڵام ده‌وروژێنێت که لای زۆر رۆشنبیری فه‌ره‌نسی ته‌واو حه‌رامن، چوونکه ئه‌و وه‌ڵامانه ناکرێت بخرێنه پشت ئه‌و پرسیارانه‌وه، یاخود ده‌کرێت بڵێین له به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌م پرسیار‌و هه‌م واڵامه‌کانیش وه‌ک قووتووی موعه‌له‌بات ئاماده‌کراون و لا بازاردا به هاوڵاتی ساده‌یی ده‌فرۆشن !
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نووسه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ده‌دوێت:
ئیسلامیش وه‌ک هه‌ر ئاینێکی دیکه له فه‌ره‌نسا که‌وتۆته ژێر کارایی عه‌لمانیه‌ته‌وه.
فۆندامۆنتالیسم به‌قه‌ده‌ر ئه‌ونده‌ی له نێو یسلامدا هه‌یه له نێو هه‌موو ئاینه‌کانی تریشدا هه‌یه و تایبه‌ت نیه به ئیسلام.
ئیسلام ده‌توانێت وه‌ک هه‌موو ئاینه‌کانیتر ئاوێزانبێت به‌کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی و ببێت به حه‌ماڵی به‌هاکانی جمهوریه‌تی فه‌ره‌نسی.
ته‌نانه‌ت فۆندامۆنتالێسته موسوڵمانه‌کانیش ده بێت مه‌کانه‌تی خۆیان هه‌بێت له نێو به‌هاکانی جمهوریه‌ت دا تائه‌و کاته‌ی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و په‌لاماری چه‌ک ناده‌ن. ئه‌وانه دۆگمی خۆیان هه‌یه و پابه‌ندن پێیه‌وه‌و تائه‌وکاته‌ی که زیان به‌وانیتر ناگه‌یه‌نن ده‌بێت مه‌کانه‌تیان پارێزراوبێت.
نووسه‌ر پێیوایه یئسلامێکی لیبێرال و ئازاد به‌رێوه‌یه. ئيسلامێک مۆدێرن و دادپه‌روه‌رو دێمۆکراتخواز. وه لێره‌دا جیاوازی ده‌خاته نێوان ئیسلام و فۆندامۆنتالیسمه‌وه. وه پێی وایه که فه‌رنسا ده‌بێت ئه‌و زۆرینه موسوڵمانه ببینێت که ئازاد‌و مۆدێرن و موسوڵمانیشن، نه‌ک ئه‌و که‌مینه فۆندامۆنتالیسته.
شایه‌نی باسه ئه‌م کتێبه‌ی ئۆلیڤه‌ر هه‌رایه‌کی باشی له زۆر نێوندا دروستکردووه‌و هه‌نووکه جێگای مشتومرێکی زانستیانه‌و سیاسیانه‌یه.
تێبینی: من پێموایه یه‌کێک له گرفته هه‌ره زه‌قه‌کانی نووسه‌ر برتیه له قسه‌نه‌کرن له ئیسلام به سیغه‌ی (جه‌مع – پلوریال) وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیسلام له‌ده‌ره‌وه‌ی پراکتیک دروستبووبێت!! ئه‌و قسه‌له ئیسلامێک ده‌کات ره‌نگه ئه‌ک ئیسلام بێت له نێو ئه‌و هه‌زاران ئیسلامه‌ی که له‌سه‌ر ئاستی فه‌رد بیناده‌کرێن! ئه‌و ئیسلام وه‌ک موعتایه‌ک ده‌بینێت که ده‌کرێت به‌پێی زه‌مان و مه‌کان خۆی تازه‌بکه‌ته‌وه، نه‌ک وه‌ک بیناکردنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو رۆێک. ئه‌و ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی گروپ و ده‌زگا ده‌بینێت، نه‌ک له سه‌ر ئاستی فه‌ردێک که خوداوه‌ندی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیه‌تی، به‌کورتی ئه‌و ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی ماکرۆ ده‌بینێت نه‌ل له‌سه‌ر یاستی میکرۆ! ئه‌وه‌ش وایلێکردوه که بکه‌وێته نێو کۆمه‌ڵێک گرفتی ئێپیستێمۆلۆژیه‌وه‌و هه‌روا به‌ئاسانی لێی ده‌رباز نه‌بێت.