له دوڕیانی گله‌یه‌كه‌نماندا
خاڵه ئیحسان لێتی ناشارمه‌وه گله‌ییه‌كانیشم نائومێدن و ده‌ترسم هیچیان پێوه نه‌یه‌ت. من گله‌ییم له‌وانه نیه كه نه‌یانگوتووه به‌ڵێ بۆ ئه‌م وێب بڵاگه، تۆ ماندوو بویت و وشه‌ی به‌ڵێ یان باشه و پێویسته و زه‌روره و هه‌تادوایی ئه‌و جۆره وه‌ڵامانه‌ت له پۆسته ئه‌له‌كترۆنیه‌كه‌ی خۆت ده‌دۆزینه‌وه. به‌ڵام دواتر ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌مه‌نی ئه‌و وه‌ڵامه پۆزه‌تیفانه كورت ده‌بێت و سروشتێكی ڕۆژهه‌ڵاتیه و له موجامه‌له زیاتر شتێكی تر نه‌بووه.
گرنگ نیه ده‌نوسن یان نا، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه، تۆ یا هه‌ر یه‌كێكمان، سۆزی بێ ده‌ره‌نجام به یه‌كتر نه‌ده‌ین!! گرنگ ئه‌وه‌یه له شه‌رم كردن له یه‌كتر یا له حه‌زی بێ ئیراده ڕزگارمان بێ.
به داخه‌وه خه‌ڵكی كوردستان له‌وه‌تی "خۆت گۆته‌نی" دۆلار ڕووی له‌وێ كردووه، هه‌ڵپه‌یه‌كی بێ سنوور هه‌یه بۆ به ده‌ستهێنانی گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت، یا كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین گه‌ڵا، نه‌بادا ده‌رفه‌ته‌كان له پڕ له ده‌ست بچن. پێم وایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ر نه‌چووبم، له كوردستان قه‌یرانی نه‌زانینی به‌ره‌وكوێ چوونه! خه‌ڵك نازانێ چی ده‌وێ، به‌ره‌و كوێ ده‌چێ، بۆ چی ده‌ژیێ!! ڕاكردنێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره هه‌یه به دوای نادیاردا. خه‌ڵك هێنده ئاگای له زه‌بت و ڕه‌بت كردنی ژیانی خۆیان نیه هێنده‌ی ئاگایان له كۆكردنه‌وه هه‌یه، یا هێنده‌ی به دوای كۆكردنه‌وه ده‌كه‌و‌ن. چه‌ندی ته‌ماشایان ده‌كه‌م وته‌كه‌ی "مالك بن نه‌بی"م دێته بیر كه قسه له كه‌ڵه‌كه بوون ده‌كات، كه‌ڵه‌كه بونی مرۆڤ، كه‌ڵه‌كه بوونی كات، كه‌ڵه‌كه بوونی شتومه‌ك. ئه‌م سێ ڕه‌گه‌زه‌ش چونكه به پێی قسه‌كانی مالك په‌یوه‌ندیان به یه‌كه‌وه نه‌ماوه و نیه، ناتوانن كار له یه‌كتر بكه‌ن و پێكهاته‌یه‌كی ژیاری بێته ئاراوه. ڕه‌گه‌زه‌كان هه‌موویان دووچاری داڕزان و سوان و خوران ده‌بن!! كه خوێنده‌واره‌كانیشمان نه‌توانن ئه‌مڕۆ و دوێنێ و سبه‌ش به وردی بخوێننه‌وه و له خودی خۆیانه‌وه و له ده‌روازه‌ی حه‌ز و ویستی خۆیانه‌وه بجوڵێن ئه‌وا زۆر به ئاسانی دووچاری داڕمان ده‌بین. بۆیه له‌و پێ‌و دانگه‌شه‌وه وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ دوا قسه‌ی به‌ڕێزتان، "جا که‌وایه با ئیدی بوخچه‌ی گله‌ییان داخه‌ینه‌وه و چاوه‌ڕانی که‌سی دیکه نه‌بین" ده‌ڵێم: به‌ڵكو قسه‌كانی ئێمه ئه‌و وزه‌یه یا هانده‌ره بن كه ئه‌وانی دی نه‌ك هه‌ر ده‌خاته‌وه جوڵه، به‌ڵكو له‌وه‌ش گرنگتر ده‌خاته‌وه بیركردنه‌وه و ڕاده‌په‌ڕن. من باوه‌ڕم زۆره به كاریگه‌ری وشه، وشه بۆی هه‌یه ببێ به ئه‌تۆم و هه‌موو شته كه‌ڵه‌كه بووه‌كان بته‌قێنێته‌وه. پێم وایه ئه‌وانه‌ش كه ده‌نوسن هه‌ر له‌و پێناوه‌دا ده‌نوسن، من ئاماده‌م به‌و كه‌مه زانینه‌ی خۆم به‌رده‌وام بم و ئاماده‌شم كه واز له ڕه‌خنه‌كان نه‌یه‌نم، نه‌ك به ئامانجی ڕوخاندن به‌ڵكو به ئامانجی بیناكردن و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه چوون.
ده‌بێ بڕوا به نائومێدی نه‌هێنین و بڕواشمان پته‌و بێ به توانا له بن نه‌هاتوه‌كانی هه‌ر یه‌كێكمان، من ناڵێم ئێمه ته‌واو هوشیارین به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بڕیارمان داوه به‌دوای هۆشیاریدا وێڵ بین، كۆڵ نه‌ده‌ین.
كاك باخه‌وان دواییش دێمه‌وه لای بابه‌ته‌كه‌ی تۆ.
بژی ڕوانین و هه‌موو ئه‌و مینبه‌رانه‌ش كه جیددین.