شووناس و زمان و که‌رکوک
به‌ڕێزان گله‌یه‌کانتان به‌سه‌ر چاو، به‌ڵام له گه‌ڵئه‌وه‌شدا من هه‌ر ده‌مه‌وێت به کورتی هه‌ندێک تێبینی له‌سه‌ر بابه‌تێکیتر بنووسم و پێمخۆشه بۆچوونی هاورێیانی له‌سه‌ر بزانم.
من تێبنی ئه‌وه‌ده‌که‌م که له‌کاتێکدا قسه‌له‌سه‌ر شوناسی کوردی ده‌کرێت (به‌تایبه‌تی لای سیاسیه‌کانمان)، زمانی کوردی وه‌ک ئه‌کێک له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌کیه‌کانی شووناس به شێوه‌یه‌کی عه‌مه‌لی بێبایه‌خ ده‌کرێت. بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر تایبه‌ت ماندیه‌تی کورد، سیاسیه‌کان و به‌شێکی زۆریش له ڕۆشنبیران، ئه‌وه‌نده‌ی باس له که‌رکوکو فیدرالیه‌ت ده‌که‌ن نیو ئه‌ونده باس له‌زمانی کوردی ناکه‌ن.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه: بۆچی ئێمه ده مانه‌وێت جیابینه‌وه ئیتر به فیدرالی بێت یان به سه‌ربه‌خۆیی؟
وه‌ڵام: له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئێمه له ئه‌وان ناچین! کێ هه‌یه گومانی له‌م (به‌ڵگه‌نه‌ویسته) هه‌بێت؟ من پێم وایه که‌س.
پرسیار: ئێمه چۆن له‌وان (عه‌ره‌ب) ناچین ؟
وه‌ڵام: تایبه‌تماندیه‌کان زۆرن، به‌ڵام هه‌ره‌سه‌ره‌تایه‌که‌یان بریتیه له زمان. زمان نه‌ک که‌رکوک، زمان نه‌ک فیدرالی.
پرسیار: ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی وه‌فدی کوردی له په‌رله‌مانی عێراق به‌کوردی وتاره‌که‌ی بخوێندایه‌ته‌وه چی روی ده‌دا؟
وه‌ڵام: سه‌رله‌نوێ ئه‌وه دووپاتده‌کرایه‌وه که عه‌ره‌ب و کورد له یه‌ک ناگه‌ن، چوونکه وه‌ک یه‌ک نین، چوونکه یه‌ک شتنین. که‌واته بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌کتری تێبگه‌ین پێوستمان به ته‌رجه‌مه هه‌یه. ته‌رجه‌مه‌ش پێویستی به موفاوه‌زاته، موفاوه‌زاتیش بۆ رێکه‌وتن و رێکه‌وتنیش بۆ پێکه‌وه ژیان. که‌واته بۆ که‌س به‌کوردی قسه‌ی نه‌کرد؟ بۆ که‌س به‌کوردی قسه‌ناکات؟
وه‌ڵام: بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نێ شه‌خس به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی بخاته‌وه پێش به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردوستانه‌وه تا بگوترێت فڵان جوان به عه‌ره‌بی قسه‌ده‌کات؟ یان رازیبوونه به وه‌ی که ئێمه هه‌ربچووکین له هه‌رکوێیه‌ک بین ؟ یان زمانی کوردی به‌ته‌نها زمانی هه‌ولێرو سلێمانیه و که گه‌شتینه که‌رکوک ئیتر به‌های ئه‌وه‌ی نامێنێت قسه‌ی پێبکرێت؟
ئه‌کرێت له کاتێکیتردا زیاتر له‌سه‌ر شووناسی کورد وه‌ک زمان نه‌ک وه‌ک که‌رکووک بنووسین.