قه‌یرانی قه‌ڵه‌م یا قه‌یرانی فیكر
ئه‌وه دوو مانگ زیاتره به‌سه‌ر نوسینی "قه‌یرانی ئه‌لف و بێی كوردیدا" تێپه‌ڕببێ بێئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی سۆزیان دابووه كاك ئیحسان به‌رده‌وام بن له سۆزی خۆیان و بێ ئه‌وه‌ی گوێمان له چیڕه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كانیان بێ.
ده‌مه‌وێ ئه‌وه دوپات بكه‌مه‌وه كه ئه‌و بڵاگه جێگای توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه نیه تا بڵێن كاتمان نیه شتی وا بنوسین، یا خۆمان له قه‌ره‌ی شتی كرچ و كاڵ ناده‌ین. ئێره لاپه‌ڕه‌یه‌كه بۆ وڕوژاندنی كۆمه‌ڵه پرس و ئه‌فكارێك، كه شێوه‌یه‌كی كورت و ساده وه‌رده‌گرن و ماوه‌ی گفت وگۆ له‌سه‌ركردنی هه‌بێ. به‌ڕای من یه‌كێك له ئێمه نیه بۆ دوو حه‌فته جارێك نه‌توانێ نیو سه‌عات بۆ ئه‌و لاپه‌ڕه كش‌و ماته ته‌رخان بكات و نه‌هێڵێ ئاوا له بیابانی ئینته‌رنێت وێلی ببێت و میوانه به‌ڕێزه‌كانیش ئیتر ببڕای ببڕای سه‌ری پێدانه‌كه‌نه‌وه.
نازانم قه‌یرانی قه‌ڵه‌مه یان قڕانی فیكر و هزری هه‌مه جۆره، یان نرخ دانه‌نانه بۆ ئه‌و لاپه‌ڕه به‌سته‌زمانه؟ بۆی نیه سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێزیش ڕۆژێك به ته‌ور و داسان تێی هه‌ڵچێت و له ڕقی ئێمه مانان هه‌پرون به هه‌پرونی بكات، له كاتی ته‌ور وه‌شاندنیشا حه‌تمه‌ن ده‌ڵێ: "ده‌بخۆ، وه‌خوا په‌شیمان نیم. ئه‌ی سۆزیان نه‌دا، ئه‌كوان سۆزده‌ران؟ مادام هه‌ر قران بێ با قڕانی تێنوس بێ به‌ر له پێنوس. ده‌بیخۆن، جاره‌كا دی ب چاڤێ خوه بڵاگه‌كا دن مزه ناكه‌ن".
قه‌یرانی فیكره یا هی چالاكیه‌كانی له‌ش؟
كاتی خۆی به‌ر له‌وه‌ی به‌یه‌كجاری سه‌ر هه‌ڵگرم نامه‌یه‌كی گله‌ییم بۆ سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێز كاك ئیحسان نوسی، چونكه نامه‌كانی خشه‌یان ده‌هات به‌سه‌ر ماڵی كه‌س و كار و براده‌راندا ده‌بارین، منیش به‌زه‌ییم به‌خۆمدا هاته‌وه و چه‌ند نه‌رمه گله‌ییێكم بۆ نوسین، چونكه نه‌مده‌زانی بای شه‌ماڵ نامه‌كه‌ی منی نه‌گه‌یاندووه یا كاك ئیحسان ئێمه‌ی له یاد چۆته‌وه؟ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچیان نه‌بوو، زۆری پێنه‌چوو نامه‌یه‌كی خاڵه ئیحسان دای له ده‌رگا و وه‌ڵامی گله‌ییه‌كانیشی تێدابوو، داواشی كردبوو كه دڵم هیچ نه‌كات، ئه‌مه دیارده‌یه‌كه له ئه‌وروپا دوچاری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك ده‌بێ ئه‌گه‌ر دوچاری هه‌موانیش نه‌بێ!!
تۆبه‌ی ئه‌و خاوه نه‌خۆشیه، به دزیلكۆكانه خۆی نه‌خزاندبێته ناو ماسولكه‌كانی هه‌موومان و به‌ده‌رده ته‌مبه‌ڵی یا بێ زه‌وقی یا به بێ‌نرخ دانانی ئه‌و بڵاگه چۆلكراوه نه‌یه‌وێت هێدی هێدی به‌ره‌و خه‌وێكی خۆش نه‌مان باته‌وه؟؟؟ كێ ده‌ڵێ هه‌موویان سه‌رقاڵ نین؟؟ دوای ماوه‌یه‌كی تر هه‌ر ڕۆژه‌ی مه‌ترێك داگیر نابێ!!!! كه‌سمان به‌به‌ر خوێندنه‌وه‌ی به‌شداریكردنه‌كان ڕاناگه‌ین؟؟ كێ ده‌زانێ له‌وانه‌شه وابێ، ئه‌گه‌ر چی یه‌ك له‌باری خۆم... هه‌ر لێی گه‌ڕی نایڵێم.
خۆ ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا پێشنیارم كرد بۆ كاك ئیحسان كه واز له وێب بڵاگ بێنین و ماڵپه‌ڕێك دامه‌زرێنین كه زۆر فراوانتر و ماوه‌یشی زیاتر بێ، بۆ ڕاو بۆ چوونی ته‌ماشه‌ڤانێن هێژا.
لێ مخابن هه‌ر ئه‌وه‌تا بڵاگه‌كه‌مان به سه‌رو گوێلاكی به خوێن بینی و كه‌سیشی ده‌هاوار نایه‌ت.
به‌ش به حاڵی خۆم ئاماده‌م هه‌ر به خۆم بڵێم و به خۆشم گوێی لێبگرم، ئه‌وه‌ی پێیشی ناخۆشه ئه‌ڤه ئه‌رز و ئه‌ڤه ژی گه‌ز.
هاوارێكی به‌په‌له بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵێن سۆزده‌ر، به پێی ئه‌لفابێت: ئازاد، ئیحسان، باخه‌وان، عه‌لی، هه‌ڵۆ، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه من هایدار نیم، فریای بڵاگه‌كه‌تان كه‌ون ئه‌گینا نقومی ده‌ریای له بن نه‌هاتووی ئینته‌رنێت ده‌بێ و تاوانی ئه‌نجامدانی كوشتنی ده‌یان وشه‌مان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. بابه له دوو هه‌فته نیو سه‌عات ته‌رخان بكه‌ن هیچی تر نا.
له كۆتاییشدا داوای بووردن له هه‌موتان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر دڵتان به قسه‌كانم گه‌رددار بووبێ، ده‌زانم سه‌رتان زۆر قاڵه و هه‌ر یه‌كێك كه‌وتۆته ده‌ریای غه‌م و پێویستیه‌كانی خۆی. جه‌ژنی نه‌ورۆزیش پیرۆزی هه‌موان بێ.هه‌موو ساڵێك به خۆشی.