به کام ئه‌لفوبێ بنووسین؟
وادیاره ئه‌م رۆژانه بازاڕی باس ووتوێژ سه‌باره‌ت به نووسینی کوردی گه‌رمه. کۆڕ و کۆمه‌ڵه رۆشنبیریه‌کان و هه‌روا مێدیای کوردیش باس له هه‌وڵی شێوازێکی نووسینی کوردی یه‌کگرتوو ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی توانیومه تا ئێستا له‌م باس و وتووێژانه‌ی هه‌ڵێنجم ئه‌وه‌یه که هێشتا کاتی هاتنه ئارای زمانێکی یه‌کگرتووی کوردی نه‌هاتووه. سنووره‌کان هێشتا له‌وه ئه‌ستورترن و کۆسپه‌کانیش سه‌ختتر. به‌ڵام دیاره ئێستا هه‌ست به پێویستی و توانای یه‌کخستنی شێوه‌ی نووسینی کوردی ده‌کرێت.
باسی ئه‌وه‌ی که واباشتره کوردان به ئه‌لفبێی لاتینی یان ئه‌وه‌ی که پێی ده‌گوترێت عه‌ره‌بی بنووسن، باسێکی کۆنه، به‌ڵام وادیاره هیچ کاتێک وه‌ک ئێستا گه‌رم نه‌بووه. ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ ئه‌و ئازادیه‌ی کوردستانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رده‌مانێک بوو منیش لایه‌نگرێکی سه‌رسه‌ختی شێوه‌نووسینی لاتینی بووم. به‌ڵام واهه‌ستده‌که‌م هه‌م ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌مه ده‌که‌ن و هه‌م ئه‌وانه‌ش که ده‌رچوون له نووسین به پیتی عه‌ره‌بی به جۆره کوفرێک له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن، بیروبۆچوونه‌کانیان زیاتر ئایدیۆلۆژین و تا ئێستا هیچ لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه، که له به‌ر رۆشناییدا بڕیاری هه‌ڵبژاردنێکی له‌بار بدرێت.
به‌ڕاستیش کێ ئه‌م کاره بکات، ئه‌گه‌ر لێوه‌شاوه‌ترین ده‌زگای په‌یوه‌ندار به‌م مه‌سه‌لانه‌وه کۆڕی زنیاری کورد/کوردستان بێت، ئه‌وا ده‌بێ ماوه‌یه‌کی درێژی دیکه‌ش هه‌ر چاو له‌ڕێ بین. دیاره که ده‌زگایه‌کی ئاوا ناوی کۆڕی "زانیاری" یه و نه‌وه‌ک کۆڕی "زانستی"، وه‌ڵامی به‌شێکی پرسیار و چاوه‌ڕوانیه‌کانمان دراوه‌ته‌وه!
ئه‌گه‌ر له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێین : پتی عه‌ره‌بی بڵێئن پیتی ئارامی ئه‌وه كورد قبوڵی ده‌كات به‌و پیته بنوسن، به‌ڵام كه ده‌ڵێن پیتی جه‌ره‌بی تۆزێ گرانه قبڵ كردنی.
ئه‌گه‌ر به‌لاتینی بنوسین، وابزانم ده‌رگایه‌كی فراوانمان بۆ ده‌كاته‌وه هه‌ندێ شت زۆر ئاسان ده‌بن، وه‌ك نوسین له سه‌ر كۆمپیوته‌ر و كۆمۆنئكاسیۆن و هه‌روه‌ها ده‌رگای ئه‌وروپامان بۆ ده‌كاته‌وه و له جیهانی عه‌ره‌بی ڕزگارمان ده‌بێت.
Post a Comment
Home