دوای سێ مانگ
که سێ مانگێک له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری دانانی ئه‌م بڵاگه‌مدا، زیاتر مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو، که به هاوکاری چه‌ند که‌سێکی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان، بڵاگێک ئاوه‌دانکه‌مه‌وه، که بتوانین یاداشت و بیره‌وه‌ری رۆژانه‌ی ئه‌ندامان، سه‌رنج و تێبینیه‌کانمان سه‌باره‌ت به رووداو و پێشهاته‌کان و هه‌روا سه‌باره‌ت به کتێب و بابه‌تی بڵاوکراوه‌ش، خستنه‌ڕووی پرسیاری تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردن له دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵام و سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ندار، راگه‌یاندنی هه‌واڵی رۆشنبیری و زانستی و گه‌لێک شتی دیکه‌ی له‌مجۆره‌ی تێدا بڵاوکه‌ینه‌وه. پێموایه ئه‌مه له‌خۆیدا بیرێکی نادرووست و نه‌زۆک نییه، چونکه ئه‌وانه‌ی بڕیاربوو به‌شداریبکه‌ن، دانیشتووی چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپی و کوردستانن و به‌وپێیه‌ش له‌ده‌وروبه‌ری جیاجیادا ده‌ژین، ئه‌مه‌ش واده‌کات که په‌یام و نووسینه‌کان چه‌ندڕه‌نگییه‌کی تایبه‌تیان پێوه دیاربێت.
دیاره بۆ هێندێکمان بڵاگه‌که زیاتر جێگه‌ی موناقه‌شه و وتووێژه، که ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی ئه‌نجامبدرێت به کارێکی زۆر سوودبه‌خش ده‌زانم، به‌ڵام بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سازکردنی شوێنێکی دیکه‌ی له شێوه‌ی فۆروم زۆر له‌بارتره، که له پلانه‌که‌ی هزری مندا ئه‌مه‌یان له هه‌نگاوێکی دیکه‌ی دوای سه‌رگرتنی پڕۆژه‌ی بڵاگه‌که ده‌هات.
ئه‌وا سێ مانگ گوزه‌ران و به‌داخه‌وه له زۆرێک له‌وانه‌ی ناونووسکراون یان بڕیاربوو که به‌شداریبکه‌ن هیچ هه‌واڵێک نییه، به‌تایبه‌تیش له‌وانه‌ی دانیشتووی ناوه‌وه‌ی کوردستان، چونکه به بڕوای من ئه‌وان ده‌توانن ره‌هه‌ندێکی دیکه به پڕۆژه‌که ببه‌خشن و له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌توانین ئێره و ئه‌وێ له ئاواییه‌کدا کۆکه‌ینه‌وه.
پێموانییه سێ مانگ کاتێکی هێنده زۆر بێت و بتوانین له به‌ر رۆشنایی ئه‌م ته‌مه‌نه کورته بڕیاری سه‌رکه‌وتن یان شکستی پڕۆژه‌که بده‌ین، به‌ڵام هه‌روه‌ک له په‌یامی یه‌که‌مدا نووسیومه و لێره‌شدا دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه، سه‌رکه‌وتن یان پووچبوونه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه پابه‌نده به ئاستی به‌شداریه‌کانی ئه‌ندامانی ئێستا و داهاتوو و هه‌روا سه‌رنج و تێبینی میوانانی ئازیزیش.
ئیدی هه‌ر شاد بن.
aw katatan bash barezan,
Mn mawayay zyad la salek dabet ka ashnay malpary "Rwanin" bw, wa handek la babatakanishem ba bardawamy axwendawa, balam yakam jarma ka am postana bexwenawam. La anjaney xwendnaway chand nuseneky barezan (Ihsan, Ibrahem, wa Baxawan) gaeshtma aw dar anjamay ka shewazeky nwe la nusenw beer lerada hast pe akret ka mayay xosh haleya, wa bo Kurdeky awaraw tanya grngyw tamw chejy xoy haya, chunka hich nabet namoyyw dwra wilatey ema ba yakawa abastetawa (Hasty tanyayaw sozy Nishteman gar buny habet). Away paly pewa nam am chand dera bnusem, aw nusenay barez Ihsan bw ka aya am proja sar kawtwa yan na. Ba brway mn sarkawtnw sheksty proja paiwandy ba bardawamyw zorey babat neye, balkw paiwandy ba nawaroky nusenw sarnj rakeshany xalkany tere. Ba brway mn nusenakany ewa bo dahatu karegrayan abetw xwenarey tayabtyan abet, boya dawakarem ka hargez be omed naben la nusenw sheway beer krdnawatan chunka xalaknek han ka chwarey nusenw babatey nwey ewan wakw Xom. Sopas bo arkw mandubuntan.
Kamarankurdi
U.S.A
05/02/06
Post a Comment
Home