وه‌ڵامێک بۆ کاک مه‌لازاده
کاک مه‌لازاده سلاوێکی گه‌رم.
منیش هه‌وده‌نگم له گه‌لت که زانست ده‌بێت بۆخزمه‌تی مرۆڤ بێت. له‌سه‌ر ئه‌وه قسه‌م نیه. ده‌ستتخۆشبێت. بۆچوونه‌که‌تم به‌دله. به‌ڵام لێره‌دا پرسیاره‌که بریتینیه له په‌یوه‌ندی نێوان زانست‌و مرۆڤ تاوه‌کو قسه‌ی لێبکه‌ین. پرسیاره‌که ئه‌وه‌بوو: ئایا ئێمه له‌سه‌رده‌می کۆمه‌لگه‌ی فره‌کولتوردا ده‌ژین? من گوتم نا لاسه‌رده‌می مرۆڤی کۆدا ده‌ژین وه پێناسه‌ی مرۆڤی کۆشمکرد. تۆ ده‌فه‌رموویت: ده‌ره‌نجامی ئه‌م مرۆڤی کۆیه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی چیه? وادیاره ئه‌وه زۆر گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه لای ئێوه،وه ئه‌و گرنگیه‌ش کارێکی ته‌واو شه‌رعیه. به‌ڵام من وه‌ک مه‌نهه‌ج (بۆ خۆم) به بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی و گه‌رانه‌وه‌ی رادیکاڵانه بۆ مایدان هه‌موو قسه‌کردنێ له‌سه‌ر ده‌رنجامه‌کانی (تاکی کۆ) له سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ره‌تده‌که‌مه‌وه‌و به بێ هوده‌ی ده‌زانم ، چونکه به‌ته‌نها لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی ده‌توانێت ئه‌وکاراییانه‌مان بۆ ده‌ست نیشان بکات. وه تۆ باش ده‌زانیت که ئه‌وکاره‌ش له کاتی ئێستادا به ئێمه مانان ناکرێت. کێ له ئێمه ده‌توانێت بگه‌رێته‌وه بۆ کوردوستان و بۆ ماوه‌ی دوساڵ لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی بکات‌و به تکنیکه‌کانی (تێبینی)و(چاوپێکه‌وتن)و (به‌دواداچوون) دراسه‌یه‌کی زانستیانه به‌رهه‌مبێنێتو دواتر پێمان بڵێت (ئه‌وه کارایه‌کانی مرۆڤی کۆیه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری)? کام سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی ئاماده‌یه پرۆژیه‌کی ئاوا ده‌عم بکات? کام حوکومه‌تی کوردی ئاماده‌یه نیو ملیۆن دۆلار سه‌رفبکات بۆ ده‌عوه‌تکردنی بیستوپێنج (سوسیولوگو ئه‌نترۆپۆلۆگو پۆلێتۆلۆگو ئیتنۆلۆگو سایکۆلۆگو...) بۆ ئه‌وه‌ی بیستوپێنج دراسه‌ی زانستیانه بخه‌نه به‌رده‌ستی سیاسی و رۆشنبیر‌و خوێندکارو کاربه‌ده‌ستو هتدوه بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن چی له‌و که‌مه‌ڵگه‌دا روده‌دات? کاک مه‌لازاده گیان، پرسیاره‌که‌ت زۆر گه‌وره‌و قورسه، به ئێمه مانان وه‌ڵام نا درێته‌وه.