پرسێكی كۆنی نوێ
كاك باخه‌وان، ته‌واو تێده‌گه‌م چ ده‌ڵێی، پێشم وایه ته‌واو تێده‌گه‌ی چ ده‌ڵێم.
هه‌رگیز مه‌به‌ستم تێكه‌ڵكردنی زانا‌و شۆڕشگێر نیه، هه‌روه‌كو زانست و كوردایه‌تیش نیه. به‌ڵام پێم وانیه تۆ و كه‌سیش نكوڵی له‌وه بكات كه زانست ده‌بێ له خزمه‌تی مرۆڤ دابێ، یا به شێوه‌یه‌كی تر بڵێم، له ئاكامی هه‌موو ئه‌و بگره‌و بێنه‌یه‌دا ده‌بێ زانست و ده‌رهاوێشته‌كانیشی له خزمه‌تی ژیان دابن. به تایبه‌تیش كه مرۆڤه ده‌رك به هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی ژیان ده‌كان، ده‌رك به بوونی زانستیش ده‌كات، یا هه‌ر مرۆڤه كه زانست و فیكر به‌رهه‌م دێنێ. كه‌واته له ئاكامدا مرۆڤ مه‌به‌سته. له‌و وه‌ڵامه‌شمدا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بووه كه ده‌بێ له ئاكامدا باس له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و پرسه بكه‌ین. ئێمه له زه‌مه‌نی مرۆڤی پلۆرالیته، یا له زه‌مه‌نی دوای مۆدێرنه ده‌مانه‌وێ به كوێ ب‌گه‌ین؟ كاریگه‌ر‌یه‌كانی ده‌رهاوێشته‌و ئاكامه‌كانی ئه‌و زه‌مه‌نه چین له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێمه؟؟؟
پێم وابێ مه‌به‌ستی خاڵه ئیحسانیش هه‌ر ئه‌وه بوو. ئه‌ی وانیه خاڵۆ ئیحسان؟
كاك باخه‌وان من ده‌مه‌وێ سه‌ر ڕاستی پرسه‌كان بكه‌ین، واته بیانخه‌ینه سه‌ر هێڵی مه‌به‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چ ده‌ڵێین و به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆین. گومان له‌وه دانیه كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ و مرۆڤی ئه‌مڕۆش له ئاڵۆزیه‌كی لێواولێودا ده‌ژیێن، بۆیه به گرنگیشی ده‌زانم ئه‌و بارودۆخه له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هێڵه ڕه‌ش و سپیه‌كان به ڕوونی ببینین، بۆ ئه‌وه‌ش بزانین به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆین.